به ده‌یان كه‌س له لایه‌نگران و هێزه‌كانی سه‌ر به “حه‌شدی شه‌عبی” له عێراق، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، له شاری به‌غدا هێرشیان كرده سه‌ر نووسینگه‌ی پارتی دێمۆكراتی كوردستان و ئاگریان تێبه‌ردا.
له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌واڵنێرییه‌كانی عێراق ڕایانگه‌یاندووه: هێرشبه‌ره‌كان له‌حاڵێكدا ئاڵای پارتی دێمۆكراتی كوردستانیان ئاگر تێبه‌رداوه كه هه‌ندێكیان وێنه‌ی “قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بوو مێهدی مۆهه‌ندیس” كه له هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا له مانگی ژانوییه‌ی ٢٠٢٠ كوژران به‌ده‌سته‌وه بووه. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ئه‌م هێرشه له كاردانه‌وه به لێدوانه‌كانی “هوشیاری زێباری” ئه‌ندامی ناسراوی پارتی دێمۆكراتی كوردستان له‌دژی ئه‌م گرووپه ئه‌نجام دراوه.