به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوای ئەوەی كه ڕۆژی پێنجشەممەی حه‌فته‌ی ڕابردوو، دوو پەرلەمانتاری هەدەپە ئەندامێتی پەرلەمانی توركییه‌یان لێوەرگیرایەوە و دواتر دەستگیركران، ڕۆژی هەینی لایه‌نگرانی هەدەپە لە شاری ئانكاڕا خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و پۆلیس هێرشسی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و لە جولەمێرگیش چالاكی دژبە دەستگیركردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە قەدەغەكرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان پەرلەمانتارانی هەدەپە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان لە ئانكاڕا ڕێکخست و لایه‌نگران بەرەو “گوڤەن پارک”ی ئانكاڕا خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕەزیەتییان ئه‌نجام دا، بەڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ئاکەپەی کودەتاچییه” له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و پۆلیسی ئانكاڕا هێرشیان کردە سەریان.