ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له مه‌ئمورانی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه و ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌تی به‌ندكراوان بوونه‌ته‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، مه‌ئمورانی ئه‌و زیندانه هه‌وڵیان داوه به‌ندكراوانی ژن بۆ ژووری هه‌واخۆری ڕابگوێزن، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری به‌ندكراوانی ژن، ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون. پاشان په‌یوه‌ندی هه‌موو به‌ندكراوانی ژنی ئه‌و زیندانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان داخراوه و خراونه‌ته ژێر گوشاری به‌رپرسانه‌وه. به وته‌ی چالاكوانان ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم له به‌رده‌وامی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیە له به‌ندكراوانی سیاسی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندكراوان به‌رده‌وامه.