ڕۆژی دووشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ چواره‌مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان له ئێران، ناڕازییان هێرشیان كرده‌سه‌ر ده‌فته‌ری ئیمام جۆمعه‌ی شاری یه‌زد و نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌مشاره.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای هێرشی ناڕازییان، هێزه ئه‌منییه‌كان چوار كه‌سییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یش دوو حه‌وزه‌ی علمییه له شاری كازرون و شیراز ئاگری لێ به‌ردرا. شایانی باسه، له كاتی ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان تا ئێستا ٩ حه‌وزه‌ی علمییه و ده‌فته‌ری ئێمام جۆمعه له شاره جۆراوجۆره‌كان به ئاگریان تێبه‌ردراوه.