ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشی پیاوێك به چه‌قۆ لە فه‌ڕانسه دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی ڕۆمانس سور ئیزێر، لە باشوری رۆژهەڵاتی فه‌ڕانسه رایگەیاندووه، سەرلەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، هێرشبەرەکە لەبەردەم دوکانێکدا هێرشی کردووەتە سەر هاوڵاتییان. راشیگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە. هه‌روه‌ها پۆلیسی شارۆچکەکە رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و تا ئێستاش هۆکاری هێرشەکەی نادیارە. له لایه‌كی دیكه‌وه میدیاکانی ناوخۆی فه‌ڕانسه‌ش ئاماژەیان بەوە كردووه كه هێرشبەرەکە پەنابەرێکی بە ڕەچەڵەک سودانی بووه. ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ لە فه‌ڕانسه راگەیەندراوە، هاوڵاتیان تەنیا بۆ کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکانیان ڕێگەیان پێدەدرێت لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.