پۆلیسى بریتانیا رایگەیاندووه، لە سەر پردێکى شارى لەندەن کەسێک بەچەقۆ هێرشى کردووەتە سەر ژمارەیەک هاوڵاتى و بەهۆیەوە دووکەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. هه‌روه‌ها له شاری لاهه له كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه چه‌ند هاووڵاتیی برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەش کردووە، هێرشەکە پاش نیوەڕۆى ڕۆژی هه‌ینی ڕوویداوه و ئەوانەى هێرشیان کراوەتە سەر، هاوڵاتى ئاسایى بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه هێرشبەرەکەش کوژراوە و هه‌ندێ له برینداره‌كانیش دۆخی جه‌سته‌ییان ناجێگیره. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشبه‌رێك له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری “لاهه”ی هۆله‌ند به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م هێرشانه نه‌زاندراوه.