ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، هێزەکانی سپای پاسداران شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مووشەکێک بەر نزیکی نەخۆشخانەی “کەمپی سورداش” کە شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی کۆمەڵەیە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانێکی مرۆیی تۆمار نەکراوە، هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی “گەردەچال” لە نزیکی ھەولێر بە درۆنێک کراوەتە ئامانج و شوێنی تەندروستی و پزیشکی زیانی ماددی بەرچاوی پێ گەیشتووە.
