بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی سەرەڕای ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا، بە چەند درۆنی ئینتحاری هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێک لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چەند خاڵێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەروەها ناوچەی هەریر، لە لایەن ڕژیم و میلیشیاکانییەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە توندی کراونەتە ئامانج. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئاستی زیانەکان و هەروەها ئەو شوێنانەی کە هێرش کراوەتە سەریان زانیارییەک بە دەستمان نەگەیشتووە.
