بەیانی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، هاوکات بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران، ناوچەی کێوە ڕەش کرایە ئامانج.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکادا ئەنجام دران. بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هێرشانە بۆتەهۆی تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆ لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران و بسیج. لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە ژمارەیەک لەو هێزانەی چووبوون بۆ ئەو ناوچەیەی کە گومان دەکرا شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بێت، کرانە ئامانج. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئۆپەراسیۆنێکی جیاواز بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەم ئەنجام دراوە و دەوترێت هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا توانیویانە ئەویش لە ناوچەکە ڕزگار بکەن. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٩ کەس لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان باس لە کوژرانی زیاتر لە ٤٠ کەس دەکەن.
