بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز جارێکی دیکە کراوەتە ئامانج و بەشێک لە ژێرخانە گرنگەکانی زیانیان پێ گەیشتووە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، دوو دەرگای هاتوچۆی سەرەکی گەیشتن بە بەشی ژێرزەمینی ئەو ناوەندە ئەتۆمییە، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناو چوون. هەروەها دەرگایەکی دیکە کە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەکاردەهات، بە هۆی هێرشەکانەوە زیانێکی زۆری بەر کەوتووە و بە تەواوی لە ناو چووە. شایانی باسە کە ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز یەکێە لە گرنگترین بەشەکانی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەر هێرش و کارەسات کەوتووە.
