کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر 1

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، پاڵاوگەیلانازلە شاری هەولێر کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی و پاش ئەو ڕووداوە ئاگرێکی گەورە لە دامەزراوەکانی ئەم پاڵاوگەیە کەوتووەتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو هێرشە بە درۆنێکی ئینتحاری ئەنجام دراوە و دوای کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە لە ناو پاڵاوگەکەدا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە کە بووەتە هۆی درووستبوونی ئاگر. جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان و فریاکەوتن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر و هەڵسەنگاندنی زیانەکان چوونە ئەو شوێن، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە قوربانیان یان ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.