
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، شەش کەس لە ھێرشێکی ئاسمانی ئامریکا لە ناوچەی تاجی له باكووری شاری بەغدا کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لە بۆردومانەکانی شهوی ههینی ١٣ی بهفرانبار، ئامریکا لە شاری بەغدا چەند ئۆتۆمبیلێکی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج و شەش کوژران و سێ كهسی دیكهش برینداربوون. لەلایەکی دیکەوە، حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا رەتى کردەوە کە فەرماندەیەکیان لەهێرشەکە کوژرابێت و رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمشەوی بەغدا، کاروانێکی تیمى فریاتگوزارى تەندورستى کردووەتە ئامانج و سەرکردەی باڵای تێدانییە . ئەم هێرشە دواى ئەوە دێت كه ڕۆژی ههینی قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی و هەشت فەرماندەى دیکەى سەربازى بەهۆى بۆردومانێکى ئەمریکا لە بەغدا کوژران.
