گرۆپێكی توندئاژۆی شێعه‌ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشیانكرده سه‌ر سه‌فاره‌تی وڵاتی ئازه‌ربایجان له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كان دیواره‌كانی سه‌فاره‌تی ئازه‌ربایجانیان به دروشمی جۆراوجۆر پڕ كردووه و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ شێعه‌كانی ئه‌و وڵاته نیشانداوه. به‌وته‌ی پولیسی له‌ندن ٨ كه‌س له هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.