کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی

هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به‌ سه‌رۆكایه‌تی “محه‌ممه‌د نیازی” هێرشیان كرده‌ سه‌ر زیندانیان سیاسی له‌ به‌ندی پێنج و كه‌لووپه‌له‌كانیان شكاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كه‌لووپه‌لی نێو به‌نده‌كه‌ وه‌كوو یه‌خچاڵ، ته‌خت و كه‌ره‌سته‌ی شه‌خسی به‌ندكراوانیان شكاندووه‌ و “محه‌ممه‌د نیازی” سه‌رۆكی زیندانی شیبانی ئه‌هواز، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تێكه‌ڵ به‌ به‌ندكراوانی سیاسی كردووه‌. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئێستا ٧٠ به‌ندكراوه‌ له‌ به‌ندی پێنج دا ڕاگیراون و گوشارێكی زۆر بۆ به‌ندكراوانی سیاسی هاتووه‌.