بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ی خەرمانان، بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات کەوتوونەتە بەر پەڵاماری کۆماری ئیسلامی.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە رێگەی سێ مووشەکەوە بە ئامانج گیراون. بە وتەی بەرپرسانی ئەو حیزب، هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێستا، جێگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە و هەموو ئەندامانیان لە تەندروستیدان.
