به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل دادسه‌رای ئێڤین و ده‌ڕگای چوونه‌ژووره‌وه و شوێنی پشوودانی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و زیندانه‌یان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س كوژرا و بریندار بوون و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م به‌ندیخانه‌دا كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بێهداری زیندان، درگا و په‌نجه‌ره‌ی به‌ندی ژنان و دادسه‌رای ئێڤین زیانی زۆری پێگه‌یشتووه و به‌رپرسانی زیندان له جیاتی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، كه‌ش و هه‌وای ترسیان به‌سه‌ر به‌نده‌كان دا سه‌پاندووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی به‌ندی چوار. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی ژن بۆ باشگای زیندان، به‌ندكراوانی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ بۆ شوێنێكی نادیار و به‌ندكراوانی دیكه بۆ زیندانی فه‌شافوویه گوازراونه‌ته‌وه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ پاراستنی گیانی به‌ندكراوان هۆشداریان داوه و داوایان له خه‌ڵك كردووه زندانیان ڕزگار بكه‌ن. هاوكات بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندان دا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.