هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی “سەریاس”ی سەر بە شاری پاوە، چەند هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوی “فوئاد حسێنی” بریندارکرد.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەكانی حكوومه‌ت کە پێکهاتبوون لە ٢٠ ئۆتۆمبێل هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سه‌ریاس” و چه‌ندین كه‌سیان به لێدان و توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌كاتی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم خه‌ڵك به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و هاووڵاتییه‌ك به ناوی “فوئاد حسێنی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كراوه. ناسنامەی پێنج کەس لە به‌ندكراوان بریتیه له: “سەروەت حسێنی”، “تاعه‌ت ساڵحی”، “سه‌میر شۆشمێ”، “ئارمان مه‌حموودی” و “خه‌بات عه‌زیزی”. شایانی باسه كه هێزه‌كانی حكوومره‌ت هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندێكی دیكه به ناوی “سووره‌توو” له شارۆچكه‌ی سه‌وڵاوا و له‌وێش خه‌ڵك به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوون و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه، به‌پێی دوایین زانیاری، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌و گونده جێگیر بوون و ناوچه‌كه‌یان میلیتاریزه كردووه.