بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەندین موشەک و درۆنی ئینتحاری هێرشی کردووەتە سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و بالیسان.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە چەند موشەک بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بالیسان، لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە ئامانج گیراوە. لە هەمان کاتدا بە چەندی درۆنی ئینتحاری هێرش کراوەتە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی زەوییە سپی کۆیە. شایانی باسە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زیانێکی گیانی بەر ئەو حیزبانە نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکان و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان کەوتووە.
