ڕۆژی شەممە 7ی ڕەزبەری 1403، هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی پزیشکی لە شاری سوومی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین و بەو هۆیەوە ٨ كه‌سی مەدەنی گیانیان لە دەستدا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، لەکاتی هێرشەکانی ڕووسیادا، 86 نەخۆش و 38 کارمەند لەو ناوەندە پزیشکییەدا بوون و له كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌رته‌شی ڕووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه و به هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.