کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی توركییه‌ بۆ سه‌ر ئاواره‌كانی سووریه‌یی دانیشتووی ئانكارا

هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی توركییه‌ بۆ سه‌ر ئاواره‌كانی سووریه‌یی دانیشتووی

شه‌وی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، هەزاران ڕه‌گه‌زپه‌رست لە “ئانكارا”ی پایته‌ختی وڵاتی توركییه‌، هێرشیان كردە سەر ئەو ناوچانەی كه‌ ئاوارەكانی سوریای تێدانیشتەجێ بوون و سەدان ژن و منداڵ و كەسی بەتەمەنیان برینداركرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕه‌گه‌ز په‌رستانی تورك وێڕای بریندار كردنی سه‌دان كه‌س له‌ په‌نابه‌رانی سووریه‌یی نیشته‌جێی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌، ماڵ و موڵكه‌كانیان تاڵانكردن. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌  پۆلیسی توركیا لە بری ڕێگەگرتن لە هێرشەكان ڕێگەخۆشكەری ئه‌م تاڵان كردنانه‌ بوون.