بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەند ڕاکێت بەرەو ناوەندێکی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هاویشتراون.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەکشەممە ڕوویداوە و سەرچاوەکانی پۆلیسی بەغدا ڕایانگەیاندووە کە چەند ڕاکێت بەرەو ناوچەکە هاویشتراون. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە و بەپێی هەندێک ڕاپۆرت، هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان داگیرکردووە و بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی هۆکاری هێرشەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
