له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، چه‌ندین ڕاكێت به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وز هاویشترا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕاكێتانه له سێ ناوچه‌ی پێته‌ختی عێراق كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامین، به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هاویشتراون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وز بیستراوه و دوابه‌دوا ده‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بیستراوه. كاربه‌ده‌ستێكی نیزامی ئه‌مریكا له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه، چوار ڕاكێت له ناوچه‌ی جه‌میله و ئه‌لتالێبییه‌ی به‌غدا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكانی “نه‌جبا”دا هاویشتراوه، ڕاكێتێكیش له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی به‌غداوه هاویشتراوه. به‌وته‌ی ناوبراو، سێ ڕاكێتی دیكه‌ش له ناوچه‌ی “زایۆنا”ی به‌غدا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكانی “عه‌سائێبی ئه‌هلی حه‌ق”دایه هاویژراوه.