به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕایانگه‌یاند كه پێگه‌ی هه‌وایی “به‌له‌د” له باكووری به‌غدا له لایه‌ن سێ ڕاكێتی كاتیۆشاوه كراوه‌ته ئامانج.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌وه دووهه‌مین هێرشی مووشه‌كییه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆسه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه ئه‌مریكاییه‌كان ڕووده‌دات. شایانی باسه یه‌كێك له په‌یمانكاره عێراقیه‌كان له‌م هێرشه‌دا بریندار بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا هیچ گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، باسی له ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنی هێزه‌كانی نزیك به ئێران له‌م هێرشانه‌دا كردووه.