
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، به‌رپرسێكی نیزامی عێراق ڕایگه‌یاند كه سێ ڕاكێتی كاتیۆشا فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدایان پێكاوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ئه‌م هێرشه زیانی گیانی و مادیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستاش هیچ لایه‌ن یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا، به‌غدا به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی سه‌وزی ئه‌م شاره له‌وانه ناوه‌نده دیپلۆماتیكه‌كانی وه‌ك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا، چه‌ندین جار هێرشی ڕاكێتیان كراوه‌ته سه‌ر. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا میلیشیاكانی عێراق به به‌رپرسی ئه‌م هێرشانه ده‌زانێت و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له‌م دوایانه‌دا جم و جۆڵی چه‌كدارانی داعش له هێندێك له ناوچه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٠ ئه‌ندامی گرووپی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه كوژراون.
