ڕۆژی ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ستادی هه‌واڵنێریی فه‌رمانده‌ی هاوبه‌شی هێزه نیزامیه‌كانی عێراق له به‌یانییه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دوو ڕاكێتی كاتیووشا له نزیكی شیركه‌تێكی نه‌وتی چینی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو ڕاكێتی كاتیووشا، شیركه‌تی نه‌وتیی “چینهوا”یان له ناوچه‌ی “ئه‌لنه‌هره‌وان” له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كرده ئامانج. شایانی باسه ئه‌م هێرشه زیانی گیانی و مادی جیدیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه شیركه‌تێكی نه‌وتیی چینی ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی ڕاكێته‌وه و هه‌تا ئێستا ئامانجی زۆربه‌ی هێرشه ڕاكێتیه‌كان له ڕابردوودا، كۆمپانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا بوون له عێراق.