کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چەکداری بۆ سەر شیركه‌تی هه‌وافه‌زای توركیا له‌ ئانكارا

هێرشی چەکداری بۆ سەر شیركه‌تی هه‌وافه‌زای توركیا له‌ ئانكارا 1

ڕوژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، دوو چەکدار هێرشیان کردە سەر شیركه‌تی هه‌وافه‌زای توركیا لە شاری ئانکارا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و ١٤ی تر بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، سەرەتا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی داوه‌ و دواتر دوو هێرشبەری ژن و پیاو بە چەکی ئۆتۆمات چوونەته‌ ژورەوە و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كارمه‌ندانی شیركه‌ت كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ میدیاكانی توركیا له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسی ئه‌منیه‌تیه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌  هێرشبەرەکان چەند کەسیان بە بارمتە گرتووە و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستوو نه‌گرتووه‌.