کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی دێرەزور لە ڕۆژئاوای کوردستان

هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی دێرەزور لە ڕۆژئاوای کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ۶ی ڕەزبەر، ناوچەی دێرەزور لە باکور و ڕۆژئاوای سووریا لە لایەن چەکدارانیداعشەوە کرایە ئامانج و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەدندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، بە هۆی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی (ئۆبریها) سەر بە دێرەزور، بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانیان، ۴ شەرڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک گیانیان بەخت کرد و یەکێک لە چەکدارانی داعش کوژرا. جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی چەکدارانی داعش و هێزەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سووریا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە ڵانیکەم ۱۳ شەرڤان گیانیان بەختکردووە و چەند کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدان.