شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به ٥٠ بۆمبی به‌هێز حۆده‌یده، سه‌نعا و ڕه‌ئس عهینیان به چڕی بۆردوومان كرد و زیانێكی گه‌وره‌یان به‌و ناوچه‌یه گه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی ١٤ی ئیسڕائیل، كارخانه‌كانی سیمان، ئاسن و چه‌ند بنكه‌ی نیزامی و نه‌وتی حووسییه‌كان له به‌نده‌ری حۆده‌یده، شاری سه‌نعا و به‌نده‌ری ڕه‌ئس عه‌ین به بۆمبی چه‌ند تۆنی له‌ناو براوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا به لانیكه‌م دوو كه‌س كوژراون و ٤٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مه ده‌ستپێكی هێرشه‌كانه و ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكی مووشه‌كی دیكه له‌لایه‌ن حوسییه‌کان ئه‌نجام بدرێت، به توندترین شێوه وڵام ئه‌ده‌نه‌وه.