ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی چڕی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سپای قودس له ده‌ورووبه‌ری شاری “حه‌ما“ی سووریه و چه‌ندین كۆگای ته‌قه‌مه‌نی ته‌قانده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سووریه، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له شاری “مه‌سیاف” بیستراوه و هه‌واڵنێرانی میدیای “ئه‌لحه‌ده‌س” ده‌ڵێن: ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نیزامی كراوه‌ته ئامانج و به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچووه. هه‌ر چه‌ند هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كوژران و برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان باس له كوژرانی چه‌ندین هێز و فه‌رمانده‌ی سپای قودس له‌و هێرشه‌دا ده‌كه‌ن.