به‌یانی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، قوم، تاران، خۆڕه‌م ئاباد، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌راك، زه‌نجان، ورمێ و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێرانیانی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆر به بنكه نیزامییه‌كانی ڕژیم گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سپا پاسدارانیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاباد و دێزڵاوای كرماشانی بۆردوومان كردووه و وێڕای برینداربوونی چه‌ند كه‌س، زیانێكی زۆر به نه‌خۆشخانه‌ی فارابی گه‌یشتووه. پێشتر ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ ئامانجه‌كانی ڕژیم هۆشداریان دابوو. هاوكات بنكه‌ی پدافه‌ندی سپای پاسداران و بنكه‌ی مووشه‌كی مه‌شهه‌د به ئامانج گیراوه و دوو فه‌رمانده‌ی سپا به ناوه‌كانی ڕه‌زا نه‌جه‌فی و حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵی له بۆردوومانی پادگانی سپای زه‌نجان كوژراون. ڕۆژی ڕابردووش میدیاكانی ڕژیم ناوی ٢٢ ئه‌ندامی سپای پاسدارانیان له خۆڕه‌م ئاوا و ده هێزی بنكه‌ی مووشه‌كه‌ی شاری ورمێ‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رهه‌نگ شامی له سه‌ركوتگه‌رانی فه‌راجای تاران له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو كوژراوه و سایتی مووشه‌كی دێهلۆڕان و مووسیان له ئیلام بۆ جاری چه‌نده‌م بۆردوومان كراوه.