ئێوارەی ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێرشکرایە سەر ماڵی “ئەحمەد عبدولموتەڵیب فه‌رمانده‌ی لیوای 45 ی حه‌شدی شه‌عبی و لە ئەنجامدا سێ منداڵ و دایکیان و بەرپرسەکەی حەشدی شەعبی کورژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشەکە لە گەڕەکی “عەدەم” لە شاری بەغدا ڕوویداوه و هەموو ئەو فیشەکانەی بەرکوژراوەکان کەوتووە بە چەکی جۆری دەمانچە بووه و فیشەکەکان بەر سەریان کەوتووە. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی عێراق هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه بۆ ڕای گشتی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.