کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ جوانڕۆ

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ جوانڕۆ

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ جوانڕۆ

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ند کەسی نەناسراو، هێرشیان کردووەتە سەر “وەلی سەلیمی” چالاکی مەدەنیی و یەکێک لە ڕێبەرانی بەرەنگاریی گەندەڵیی حکوومەتیی لە جوانڕۆ.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە کاتێکدا کە بە ئۆتۆمبێل لە ناو ڕێگادا بووە، دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و سەرەڕای بەرکەوتنی ماشێنەکەی، خۆی بە سڵامەتی دەرباز بووە. “وەلی سەلیمی” ٤١ ساڵ تەمەن و خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکان و یەکێک لە سیما ناسراوەکانی جوانڕۆیە. ناوبراو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی لێبڕاوانە لە بواری بەرپەرچدانەی گەندەڵیی بەرپرسانی حکوومەتی و بەتایبەتی گەندەڵییە سازماندراوەکانی زەوی و زار چالاکیی کردووە و وەکوو یەکێک لە ڕێبەرانی ئەو ڕەوتە دژەگەندەڵییە دەناسرێت. شایانی باسه‌، هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارە حکوومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ لەبارەی ئەم کردەوە تیرۆریستییەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “وەلی سەلیمی” سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ لەسەر سکاڵای شەهاب نادری، به‌ناو نوینەری ناوچەی هەورامان (پاوە، جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی) لە پارلەمانی ئێران، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.