میدیای فەرمی سوورییه رایگەیاندووه، لە هێرشێکدا لە سنوری نێوان پارێزگای حەسەکە و دهیرهئهلزوور لە باکوری سوورییه، سێ سەربازی ئهمریكا و پێنج ئەندامی هێزەکانی سوورییهی دێمۆكرات “هەسەدە” برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی حکومەتی سوورییه بڵاویکردووەتەوە، لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە هێرش کراوەتەسەر کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە. ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە لە گوندی روەیشد لەسەر سنوری ئیداری پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور، کراوە و هەشت بریندارەکەش گوێزراونەتەوە بۆ بنکەیهكی هێزهكانی ئهمریكا لە کۆمەڵگەی ئەلشەدادی لە باشوری حەسەکە. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ڕێكهوتی ٢٧ی مارسی ئەمساڵدا، لە هێرشێکی کەسانی نەناسراودا، فهرماندهیهكی باڵای ئەمریکا و دوو ئەندامی هێزهكانی ههسهده لە گوندی ئەلوەسیعەی سەر بە ناحیەی ئەلسوەر لە دهیرهئهلزوور کوژران.