به پێی ڕاپۆرتهكان، ئێوارهی ڕۆژی سێشهممه، بەهۆى هێرشێکى چەکداریى داعشەوە، لە گوندێك له باكووری كهركوك، چوار هاووڵاتى گوندەکە گیانیان لهدهستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سەرچاوەیەکى ئەمنیی رایگەیاند: درەنگانێکى ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە، گروپێکى چەکدارى سەر بە داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندى چەخماخەى سەر بە دوبز و بە هۆى روبەڕوبونەوەش لە نێوان خەڵکى گوندەکە و چەکدارەکان، چوار هاووڵاتى کە دانیشتوى گوندەکەن گیانیان لهدهستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربون. ئەو هێرشە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە سنورى گەرمیان و باشورى کەرکوک دەستى پێکردوە و لە چەند رۆژى رابردوودا لە سنورى کفرى چەند هاوڵاتیان رفاند و دواتر لە بەرامبەر پێدانى پارە ئازادیان کردن.