لە ئەنجامى پێنج هێرشى داعش بۆسەر ژمارەیەک خاڵى حەشدى شەعبى، ٣٣ چەکدارى حەشدی شەعبى کوژران و برینداربون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان و له‌سه‌ر زاری ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ئەنجامى پێنج هێرشی داعش بۆسەر ژمارەیەك خاڵی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ١٣ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ٢٠ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵان، چەكدارانی داعش پێنج هێرشیان كردووەتە سەر ژمارەیەك خاڵی حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی مه‌كێشفییە، تەل زەهەب، یەسریب، مه‌تیبیجە و ئەلدور سەربە پارێزگای سەحەڵاحەدین. شایانی باسه، هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاماری وردتر سه‌باره‌ت به كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م هێرشه له‌به‌رده‌ست دا نییه.