ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مافی ژنان له شاری كابۆلی ئه‌فغانستان، له لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه كرایه ئامانج و وێڕای لێدان و بێڕێزی بۆ تێكدانی كۆیوونهوهكه، ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ر خۆپێشانده‌راندا كرد.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ژنان كه خوازیاری كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندنی كچان بوون و سه‌ره‌ڕای بێڕێزییه‌كی ته‌واو هه‌وڵیان داوه به ته‌قه‌ی هه‌وایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك بده‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه له‌سه‌ر پلاكاردی خۆپێشانده‌ران ئه‌و درووشمه نوسراوهك “قه‌ڵه‌مه‌كانمان مه‌شكێنن، كتێبه‌كانمان نه‌سووتێنن، مهدرهسهكانمان دانه‌خه‌ن”. شایانی باسه كه وه‌زاره‌تی مه‌عارفی ئه‌و وڵاته ڕۆژی ٢٦ی مانگی پێشوو بڕیاری كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی كوڕانی دابوو ئه‌وه‌ش به مه‌رجێك كه مۆعهلیمهكانیان ته‌نیا مێرد بن.