ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر دووكانێكی قووماش فرۆشی له شه‌قامی ئێستێقلالی دێولان و سه‌ره‌تا ژنێكی به دوو فیشه‌ك بریندار كرد و دواتر هاوژینی ئه‌و ژنه‌ی له پێش چاوی كچه ته‌مه‌ن ٧ ساڵانه‌كه‌ی به چه‌قۆ كوشت.
به پێی زانیارییه‌كان، بكوژ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه. پۆلیسی دێولان ڕایگه‌یاندووه كه هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته هێشا ڕوون نییه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ن و دواتر ورده‌كارییه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و ژنه برینداره ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.