ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئۆتۆمبیلی یه‌كێك له كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری له شارستانی خاش، بوو به ئامانجی هێرشێكی چه‌كداری.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له پێش بینای یگانی ته‌كاوه‌ری فه‌راجا، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبیلی یه‌كێك له كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری شارستانی خاش و به هۆیه‌وه دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كوژراون و سه‌ربازی پارێزوانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ش، له شوێنی ڕوواوه‌كه هه‌ڵهاتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی كوژراوانی ئه‌م ڕووداوه له به‌رده‌ستدا نییه و هه‌روه‌ها هیچ یه‌ك له گروپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه بهپرسیارتی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
