پۆلیسی تاران ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه كه‌سێكی چه‌كدا به ده‌مانچه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر ژووری ئه‌سنافی شمیرانات و وێڕای كوشتنی كه‌سێك، له كۆتاییدا كۆتایی به ژیانی خۆشی هێناوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس دا هاتووه كه، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌هۆكاری كێشه‌ی خێزانی به چه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر شوێنی كاری هاوژینه‌كه‌ی و وێڕای ته‌قه كردن له كه‌سێك، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه فیشه‌كێكی به خۆیه‌وه ناوه و خۆی كوشتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی هێرشی چه‌كداریه كه له ماوه‌ی چه‌نده ڕۆژی ڕابردوو له شاری تاران ڕوو ده‌دات.