ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری جه‌ده‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی و كرێكارێكی خه‌ڵكی وڵاتی نپاڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی پۆلیسی عه‌ره‌بستان، هێرشبه‌ره‌كه سه‌ره‌تا ئۆتومبێله‌كه‌ی له نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری جه‌ده پارك كردووه، دواتر به چه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كه و شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه كه به‌هۆیه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی نپاڵ گیانی له ده‌ست داوه و هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه كوژراوه.
