کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كدارانی ڕژیمی سووریه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌یره‌زوور

هێرشی چه‌كدارانی ڕژیمی سووریه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌یره‌زوور

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د هێرشیان كرده‌ سه‌ر سنگه‌ره‌كانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌یره‌زوور و پاش چه‌ند كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ دیره‌زوور، ١٨ چه‌كداری ڕژیمی سووریه‌ كوژران و بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی ڕژیمی سووریه به‌ چه‌كی قورس هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر چه‌ند گوند و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌دده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.