کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ ورمێ

هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ ورمێ 1

ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، کەیوان بەنی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو لە شارۆچكەی وەلیعەسر كرایه‌ ئامانج و بریندار كرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند هێرشبه‌ری نه‌ناسراو به‌ هۆكارێكی نادیار به‌ چه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌یوان به‌نی و ناوبراویان بریندار كردووه‌. ناوبراو ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌ و تاوانباران هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون.