ڕۆژی ڕابردوو، خاڵێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له شارۆچكه‌ی ئه‌لبه‌حره‌ی دێره‌زوور له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كرایه ئامانج.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له ئه‌م هێرشه‌دا زیانێكی گیانی به‌ر ئه‌و هێزانه نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، له مانگەکانی ڕابردوو ژماره‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه. شایانی باسه له سه‌رتای ساڵی ٢٠٢٥ی زایینییه‌وه، له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ٢٣٠ بنكه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی له ڕۆژئاوای كوردستان كراوه‌ته ئامانج كه له ئه‌و هێرشانه‌دا ٥١ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
