به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان و پێكدادان ڕووی داوه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی نوێی سووریا بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌له‌ب، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش به سه‌ختی بریندار و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا پێكدادان له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا به‌رده‌وامه. شایانی باسه له ۆژانی ڕابردوو و پاش سه‌ردانی چه‌ند شاندێكی ڕۆژئاوای كوردستان له ده‌مشقی پایته‌ختی سووریا، هێزه‌كانی سه‌ر به‌و ڕژیمه باره‌ها هێزه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان له حه‌له‌ب، ڕه‌قه و دێره‌زوور كردووه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون.