شه‌وی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، تیرۆریستانی سه‌ر به ئه‌حمه‌د شه‌رع له ده‌یره‌زوور هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و شه‌ڕێكی قورس ڕوویدا.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوو عه‌شیره‌تی عه‌ره‌ب له ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور پاڵپشتی خۆیان له حكوومه‌تی نوێی سووریا دووپات كردووه‌ته‌وه و دژ به هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك شه‌ڕیان ڕاگه‌یاندووه. هاوكات تیرۆریستانی ئه‌حمه‌د شه‌رع هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و شه‌ڕێكی قورس ڕوویداوه به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه و باڵافه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا له شاری باب دژ به هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك خۆپێشاندانیان كردووه و له دروشمه‌كانیان دا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستانیان وه‌كوو دوژمنانی خودا ناو بردووه.