کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پەهبادی و موشەکی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشمەرگەکانی باشوور

هێرشی پەهبادی و موشەکی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کور

 

ڕۆژی ڕابردوو، چەند بارەگایەکی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها بنکەی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەی باشووری کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە هێرش کرایە سەریان.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژی ڕابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنووری کۆیه و هەروەها دوو بارەگای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانج. وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون و لە هەمان کاتدا، بەیانی ڕۆژی ڕابردوو درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشكێندرا. شایانی باسە کە ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێشتر چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە کرابوونە ئامانجی هێرش و وەزارەتەکە جەختی لەسەر پێویستی هەنگاوی خێرا بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە کردووەتەوە.