کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پەهبادیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕان لە ناوچەی زڕگوێزەڵە

هێرشی پەهبادیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، بۆ جارێکی دیکە کەمپەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان لە ناوچەی زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە چەند پەهبادی ئینتحاری کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بە ناویئومید وەیسیگیانی بەختکردووە و هەروەها دوو کەسی دیکەش بریندار بوون

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، کۆمەڵێک لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی پێشمەرگەکانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران بە هۆی ئەم هێرشەوە پێشمەرگەیەک گیانی بەختکردووە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە. شایانی باسە کە ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە ڕێژەڕی هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە و هەروەها هێرشە هەواییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر دەبێت.