ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیسی هۆنگ كۆنگ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر كه له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هه‌تا ئێستا له‌دژی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی چین به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی یاسای ئه‌منییه‌تی نوێ له‌م ناوچه‌یه ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان، له‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشین ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له‌دژی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه درووشمیان وتووه‌ته‌وه و چه‌ندین پلاكاردی ئێعترازی به‌م ناوه‌ڕۆكه‌یان به‌ده‌سته‌وه بووه. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه تا ئێستا ١٢٠ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ده‌وڵه‌تی چین به‌نیازه یاسایه‌كی نوێ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هۆنگ كۆنگ به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت كه هه‌نگاوه‌كانی وه‌ك “خیانه‌ت، جیایی خوازی، ئاژاوه‌گێڕی و ڕاپه‌ڕین” شناسایی و پێشیان پێ بگرێت. ناڕازییان ده‌ڵێن: ئامانج له‌م ڕێكاره، ئاسته‌نگ كردنه‌وه‌ی ئازادی به‌یان و سه‌ركوتی نه‌یارانی پێكه‌نه.