به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شاری پاریس، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ئاست په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی یاسای “ئاسایشی جیهانی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی كه ئه‌م ئێعتڕاز له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشرا.
به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرووپێك له جلیقه زه‌رده‌كانیش له‌م خۆپیشاندانه به‌شداریان كردووه و له ناوه‌ندی شاری پاریس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه شۆڕش تێكهه‌ڵچوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان یاخود برینداربووانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، حه‌فته‌ی ڕابردوو میوزیکژەنێکی رەشپێست کە لە لایەن چەند پۆلیسێکەوە لێی دەدرێت ویدیۆكه‌ی بڵاوکرایەوە و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی به‌دواوه بووه.