ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی نۆوامبر، هاووڵاتییان له شاری ئیستانبۆل به‌بۆنه‌ی “٢٥ی نۆوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه توندووتیژی له‌دژی ژنان”، له‌مشاره ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی پلاستیكی هێرش كرایه سه‌ریان.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، له‌م خۆپیشاندانه كه له شاری ئیستانبۆل به‌ڕێوه‌چوو نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان ژن بوون به‌شداریان كردبوو. خۆپیشانده‌ران به ڕێپێوان له شه‌قامی “ئیستقلال” و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد كه ناوی ژنانی قوربانی له‌سه‌ر نووسرابوو، له‌ئاست په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژی له‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی پۆلیس له ئیستانبۆل به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسكرێژ سه‌ره‌ڕای هێرش بۆ سه‌ر ناڕازییان، خۆپیشاندانه‌كه‌یان تێكداوه.